کەتائیبی قەسام راگەیاند کە لە نزیکەوە ٧ سەربازی داگیرکەریان لە خان یونس کوشتووە.
هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە ١٢٧ رۆژە بەردەومە.
کەتائیبی قەسام سەبارەت بە ئامارەکانی کۆتایی شەڕەکەدا لە تێلێگرام راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە. لە راگەیەندراوەکە دەستنێشان کرا، لە ئەنجامی شەڕ لە نزیکەوە ٧ سەربازی داگیرکەر کوژراون و دوای ئۆپڕاسیۆنەکە موجاهیدەکان بە سەڵامەتی گەڕانەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە کەتائیبی قەسام وێنەی قەناس بەدەستێکی سەهیۆنی لە گەڕەکی تەل ئەلحەوا لە ڕۆژئاوای شاری غەززە بڵاو کردەوە کە لەلایەن قەناس بەدەستی قەسامەوە کراوەتە ئامانج و ئەو ساتانەی کە موجاهیدەکان بە مووشەک ئۆتۆمبێلەکانی داگیرکەریان کردە ئامانج، بڵاوکردەوە .
سەرییەکانی قودس باڵی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی گرتە ڤیدیۆیەکانیان بڵاوکردەوە کە گروپە سەربازییەکانی دوژمنیان بە تەقەی هاوەن کردە ئامانج لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا کە بە هاوبەشی لەگەڵ لیواکانی شەهیدانی ئەقسا و لیوای ئەلعامودی ڕێکخرابوو.
سەرییەکان هەروەها وێنەی موجاهیدەکانی بڵاوکردەوە کە ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی سەهیۆنییان لە هێڵەکانی پێشەوەی ڕۆژئاوای خان یونس کردۆتە ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دەزگای فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستینی لە ڕۆژهەڵاتی نزیک ئونروا راگەیاند کە نزیکەی ٤٥٠ هەزار کەس بە هۆی هێرشەکانی سەر شاری رەفەح لە باشووری غەززە بە زۆر ئاوارە بوون.
پاشایەتی عومان راگەیاند، بۆ کۆتایی هاتنی شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین دامەزرێت.
داعش لە ویلایەتی سەلاحەدین هێرشی کردە سەر سوپای عێراق و ٤ سەرباز گیانیان لە دەست دا و ٨ سەربازیش بریندار بوون.
لە ئێرەڤانی پایتەختی وڵاتی ئەرمینیا ٣٨ خۆپیشاندەر کە داوای دەستلەکار کێشانەوەی نیکۆل پاشینیان دەکرد دەستبەسەر کران.